ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى تایبەت بە نەخۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بە تۆمارکردنى 267توشبووى نوێ کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24کاتژمێرى رابردوودا ٢٦٧ توشبوی نوێ، تۆمارکران بەمجۆرە: ٣١ هەولێر، ١٢٩ سلێمانی، ٧٨ گەرمیان، ٢٠ ڕاپەڕین،٢ دهۆك، ٧ هەڵەبجە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە هەرێمى کوردستان 172 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بەمجۆرە: ٧٠ هەولێر، ٥٤ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ١٠ڕاپەڕین، ٥ هەڵەبجە".
راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژەى بە گیانلەدەستدانى 12 توشبووى کۆرۆنا کردووە لە 24 کاتژمێرى رابردوو کە 2 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 8 لە سلێمانى و 2 لە گەرمیان بووە.
هاوکات راگەیەندراوەکە ئامارى گشتى توشبوو و چاکبوونەوە و گیانلەدەستدانى لەهەرێم بڵاوکردۆتەوە کە بەمجۆرەیە:
کەڕەنتین ١٦٩٦٦ هاوڵاتی -(١٥٧٩١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٤٦١٦ - (٦٤٦١١ هەولێر، ٤٦٥٨٠ سلێمانی، ٣٢٢٤٧ دهۆك، ١١٧٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٧٣١٥ -(١٦٢٨ هەولێر، ٥٢٩٤ سلێمانی، ١٨٨ دهۆك، ٢٠٥ هەلەبجە)
چاکبوون ٢٦٩٢ - (١٠٦٥ هەولێر، ١٣٦٦ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك، ١٠٦ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٧١- (٥٣٢ هەولێر، ٣٧١١ سلێمانی، ٣٣ دهۆك، ٩٥ هەلەبجە)
مردن ٢٥٢ - (٣١ هەولێر، ٢١٧ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)