گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەیەوێت كارمەندانی تەندروستی لەهیندستانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی بهێنێت

2020.07.05 - 16:55
عێراق دەیەوێت كارمەندانی تەندروستی لەهیندستانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی بهێنێت

ناس کورد- 

وەزیری پلاندانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هیندستاندا گفتوگۆیەكیان دەستپێكردووە بەمەبەستی سود وەرگرتنی نەخۆشخانەكانی عێراق لەئەزموونی پەرستارە هیندییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ (یەكشەممە، 5ی تەمموزی 2020)، خالد نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لەمیانی پێشوازیكردنی لەبرادیب سێنگ باڵیۆزی هیندستان لەبەغدا هەردولا چەند پرسێكی هاوبەشیان تاوتوێ كردووە هەروەها باس لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە لەڕووی ئابوری و وەبەرهێنانەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەوەرێكی تری گفتوگۆكە بۆ باسی سودوەرگرتنی عێراق لە ئەزمونی هیندستان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی  كۆرۆنا، تەرخان كراوە.

 

هەر لەڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە گفتوگۆكەدا باس لەوەش كراوە نەخۆشخانەكانی عێراق بتوانن سود وەربگرن لەو پەرستارە هیندییانەى كە خاوەن زانست و ئەزمونێكی دەوڵەمەندن.

 

وەزیری پلاندانان دەشڵێت، زیادكردنی قەبارەی وەبەرهێنانی هیندستان لەعێراق لەسەرجەم كەرتە جیاوازەكانی گەشەپێداندا تاوتوێ كراوە.