کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی یاریی پەبجی و هاوشێوەکانی پەسەندکرد، وه‌زاره‌تى گواستنەوەی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه له هه‌رێمى كوردستان پێویستى بهڕهزامهندییه.
.
ئۆمێد محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان به ناس كورد-ى ڕایگه‌یاند، "تائێستا وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ڕێنماییهكى بۆ فلتهركردن یاخود ڕاگرتنى یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ نه‌هاتووه، له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پابه‌ندى هه‌رێمى كوردستانیشى پێوه بكرێت، پێویسته به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى كوردستان بێت".
.
وتەبێژەکەی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و په‌ڕله‌مانى كوردستان له‌سه‌ردرا، "وه‌كو وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه هه‌یه، داواده‌كه‌ین له سێرڤه‌رى سه‌ره‌كى بلۆكى ئه‌و سایتانه بكه‌ن، تا چالاكى یارییه‌كان له ئینته‌رنێتدا نه‌مێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمپانیاكان سزا ده‌ده‌ین".
.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه له‌هه‌رێمى كوردستان به‌كارهێنه‌ریان هه‌یه، زۆرن و بهكارهێنهریشیان زۆره، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌كارده‌هێنرێت هیچ ئامارێک لەوبارەیەوە لەبەدەستدا نییە.
.
بەپێی یاساکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە پەسەندکرا، ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە حکومەتی عێراق کردووە هەموو ئەو یاریانە قەدەغەبکات کە “هەڕەشەن لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی و پەروەردەیی” هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای عێراقی.
.
هاوکات وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوینی هونەریی پێویست بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
.