ناس کورد-
شێخ محەمەد ڕاشد ئال مەكتومی جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و حاكمی دوبەی گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە حكومەتەكەیدا كرد و هەیكەلێكی نوێی بۆ حكومەتەكەی داڕشتەوە، ئەوەش بەمەبەستی ئامادەباشی بۆ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە هەژمارەكەی خۆێدا لە تویتەر، شێخ محمەد ڕاشد هەڵوەشاندنەوەی 50% ناوەندە خزمەتگوزارییەكان و كردنیان بە ناوەندی تەكنەلۆژی لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند، هەروەها تێكەڵكردنی 50% دەستە فیدراڵیەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ یەكتردا یاخود تێكەڵكردنیان لەگەڵ هەندێ وەزارەتەكاندا یەكێكی دیكەیە لە بڕیارە نوێییەكانی.
هەیكەلی حكومەتە نوێیەكەشی برییتە لە تێكەڵكردنی وەزارەتەكانی وزە لەگەڵ ژێرخاندا و کردنی بە وەزارەتی وزە و ژێرخان، كاروبارەكانی دەستەی گەیاندنی وشكانی و ئاویشی بەو وەزارەتەوە گرێیداوە و سەهیل مەزروعیشی كردووەتە وەزیر.
هەر لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییە نوێیەدا وەزارەتی پیشەسازی و تەكنەلۆژیا دامەزراوە و دەستەیەكیشی تێكەڵكراوە و وەزیری دەوڵەتیش بۆ كاروباری زانست بۆ ئەو وەزارەتە گواستراوەتەوە و سوڵتان جابریش كراوەتە وەزیری تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو.
هەیكەلی نوێ حكومەتەكەی ڕاشد پۆستی وەزیری نوێ دەوڵەتی و چەند پۆستێكیشی بۆ سەرۆكی جێبەجێكاری چەند كەرتێكی پسپۆڕی داهێناوە.