گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی وڵاتەکە: گیان یان بژێوی هاوڵاتیان

وڵاتێکی ئەفریقی ژمارەی پێوانەیی لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ڕۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکرد

2020.07.05 - 09:34
وڵاتێکی ئەفریقی ژمارەی پێوانەیی لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ڕۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکرد

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا تازە خەریکە لە کیشوەری ئەفریقای گەرم خۆی چالاک دەکات و وڵاتی باشوری ئەفریقا لەو کیشوەرە ژمارەیەکی پێوانەیی حاڵەتەکانی ڕۆژانەی تۆمارکرد، بەشێوەیەک لەماوەی 24  کاتژمێردا زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکران.

بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەهۆکاری بەرزبوونەوە دەزانن، سەرۆکی وڵاتەکەش دەڵێت، لەنێوان گیانی هاوڵاتیان و بژێوی و ئابوریدا، نێوەندیان هەڵبژارد.

 

وەزارەتی تەندروستیی باشوری ئەفریقا ڕایگەیاند: "لە دوایین 24 کاتژمێردا، 10 هەزار و 853 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتیی توشبووان گەیشتونەتە 187 هەزار و 977 کەس".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات 74 توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە سێ هەزار و 26 کەس.

 

بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە ئەفریقییە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بۆ لابردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە و قەدەغەی هاتوچۆ دەگێڕنەوە کە لە کۆتایی مانگی ئازارەوە گیرابووەبەر، ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی ئابوریی وڵاتەکە.

 

بەرپرسانی ئابوری باشوری ئەفریقا ڕایانگەیاندووە، ئاستی ئابوریی وڵاتەکە لەمساڵدا %7 دابەزیوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەماوەی 90 ساڵی ڕابردوودا ڕوودەدات.

 

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، سیریل ڕامافوزا، سەرۆککۆماری باشوری ئەفریقا ڕایگەیاند: "ئێمە هەوڵماندا ڕێگەیەک بگرینەبەر لەنێوان پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان و پاراستنی بژێوی ژیانیشیان، ئەوەش هاوسەنگییەکی تەواوە".

 

باشوری ئەفریقا خاوەنی پێشکەوتووترین ئابورییە لە کیشوەری ئەفریقادا و زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناشی تێدایە.