گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت هەر خەریکی هەڵبەز و دابەزە.. ئێستا بووەتە چەند؟

2020.07.05 - 09:06
نرخی نەوت هەر خەریکی هەڵبەز و دابەزە.. ئێستا بووەتە چەند؟

ناس کورد-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە یاریکردن، بەرزدەبێتەوە و دواتر دادەبەزێتەوە، ئەمڕۆش نرخەکەی کەمێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 42 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی تەموزی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 42 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک خاوی تەکساسیش بەرامبەر 40 دۆلار و 33 سەنت مامەڵی پێوەدەکرێت.

 

جێگیرنەبوونی نرخی نەوت پەیوەندی بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر ئابوریی جیهان و پەککەوتنی پیشەسازی لە وڵاتانی جیهان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت هەیە.

 

هەرچەندە بەراورد بە پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، نرخی نەوت نزمە، بەڵام بەراورد بە سەردەمی کۆرۆنادا ئەم نرخەی ئێستا بەرزە، بەوپێیەی لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابوریی جیهان، نرخی نەوت داڕمانێکی گەورەی تۆمارکرد و خاوی برێنت گەیشتە خوار 20 دۆلار و خاوی تێکساسیش بۆ ئاستی ژێر سفر دابەزی.