گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆشەويستى ئەمەش بە مرۆڤ دەكات!

بە جلى كچانەوە چوو لەبرى خۆشەويستەكەى تاقيكردنەوە ئەنجام بدات، بەڵام دەستگير كرا

2020.07.04 - 20:34
بە جلى كچانەوە چوو لەبرى خۆشەويستەكەى تاقيكردنەوە ئەنجام بدات، بەڵام دەستگير كرا

ناس کورد- 

گەنجێكى ئەردەنی لە ڕوداوێكى سەير و سەمەرەدا بەجلى كچانەوە دەچێتە هۆڵى تاقيكردنەوە بۆ ئەوەى لەبرى ئەو كچەى خۆشى دەوێت تاقيكردنەوە ئەنجام بدات، بەڵام دەستگير دەكرێت.

 

وتەبێژى ڕاگەياندنى بەڕێوەبەرايەتى ئاسايشى گشتیى ئەردەن بڵاويكردوەتەوە، سەرپەرشتيارانى هۆڵێكى تاقيكردنەوە و ئەندامانى هێزە ئەمنيەكان گومانيان لە كەسێك بووە كە هەوڵى ئەوەى داوە لە ڕۆژى تاقيكردەوەدا دەموچاوى دابپۆشێت و جلى ژنانەى لەبەر كردوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دواى لێكۆڵينەوە لەگەڵى و سەيركردنى ناسنامەكەى دەركەوتوە كە كوڕێكى گەنجە و ويستويەتى خۆى وەك كچێكى خوێندكار بناسێنێت و هەوڵى ئەوەى داوە لەبرى كچێک كە خۆشەويستى بووە تاقيكردنەوە ئەنجام بدات.

 

وتەبێژى ڕاگەياندنى بەڕێوەبەرايەتى ئاسايشى گشتیى ئەردەن ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، گەنجەكە ويستويەتى لەرێگەى بەستنى پەچە و شاردنەوەى قژى فێڵ لە سەرپەرشتيارانى هۆڵى تاقيكردنەوەكە بكات، بەڵام بەهۆى شێوەى دەموچاوى كە لە كچە نەچووە ئاشكرا بووە.