گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە دەگەڕێتەوە بڕی ئاسایی خۆی؟

ناس کورد چۆنێتی دابەشکردنی موچەی مانگی داهاتوو ئاشكرادەکات.. کەمدەکرێتەوە یاخود نا؟

2020.07.04 - 20:06
ناس کورد چۆنێتی دابەشکردنی موچەی مانگی داهاتوو ئاشكرادەکات.. کەمدەکرێتەوە یاخود نا؟

ناس کورد-

ئەگەرچی لەدوای بڕیاری حکومەتی هەرێم هۆ کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران، ئەوە ڕاگەیەندرا کە کەمکردنەوەکە تەنها بۆ موچەی ئەم مانگەیە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، سەد لە سەد مانگی داهاتووش موچە بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2020، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بۆ مانگی داهاتووش بڕی موچەی فەرمانبەرانی ناچێتەوە بڕی ئاسایی خۆی و  سەد لە سەد و بەدڵنیاییەوە موچە بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت".

 

وتیشی، دیارنییە لێبڕینەکە هەر %21 دەبێت، یاخود زیاتر، ئەوە بەگوێرەی ئەو داهاتەی لەبەردەستدا دەبێت بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، کاتێک حکومەتی هەرێم لەبەرواری 21ی حوزەیران بڕیاریدا کەمکردنەوەی %21ی موچەی وەزارەتەکان، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئەو ڕێکارە تەنها بۆ ئەم مانگەیە و موچەی مانگی داهاتوو ناگرێتەوە.

 

هەفتەی ڕابردووش، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمانگی دهاتووەوە حکومەت بەگوێرەی داهات موچە دابەشدەکات.