ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەستنیشانکردنی دوو هەزار و 334 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووە، توشبووانی نوێ بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشبووە بەسەر پارێزگاکاندا:
بەغدا\ڕەسافە: 357
بەغدا\کەرخ: 393
بەغدا\شاری پزیشکی: 44
نەجەف: 247
سلێمانی: 143
هەولێر: 39
دهۆک: 5
کەربەلا: 114
کەرکوک:61
دیالە: 28
واست: 221
بابل: 78
بەسرە: 110
میسان: 105
دیوانیە: 127
زیقار: 132
ئەنبار: 7
سەڵاحەدین: 98
بەوپێیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 85 هەزار و 354 حاڵەت.
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 477 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، کۆی گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە 31 هەزار و 77 حاڵەت.
هەروەها 106 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدا بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراون، ژمارەى گشتیی مردووان گەیشتە دوو هەزار و 368 کەس.