گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێم بە چەندە؟

بەهای تمەن بەرانبەر دۆلار داڕمانێکی مێژوویی تۆمارکرد

2020.07.04 - 14:41
بەهای تمەن بەرانبەر دۆلار داڕمانێکی مێژوویی تۆمارکرد

ناس کورد-

بەهای دراوی تمەنی ئێرانی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكیدا داڕوخانێكی مێژووی لە بازاڕی ڕەشدا تۆمار كرد، خاوەن نوسینگەیەكی دراوی سلێمانیش باس لە داڕمانی نرخەکەی دەکات لە بازاڕەکانی هەرێم. 

 

ئەمڕۆ شەممە، 4ی تەموزی 2020، بەهای دراوی تمەنی ئێرانی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بە تەواوەتی هاڕەی كرد و دوو هەزار و 160 تمەن بە یەك دۆلاری ئەمریكی فرۆشراوە.

 

بۆ ڕێگریكردن لەو داڕوخانەش، بانكی ناوەندی ئێران ملیۆنان دۆلاری خستووەتە بازاڕەكانەوە بەڵام كارەكە بەوە مەیسەر نەبووە و هەر دابەزیوە.

 

لەوبارەیەوە، ئارێز فەخرەدین ساڵح، خاوەنی نوسینگەی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بەناس كوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لەچاو ڕۆژانی ڕابردوودا ، دوو هەزار و 160 تمەن دەكاتە یەك دۆلار.

 

وتیشی، جگە لە ئاڵۆگۆڕی تمەن بۆ حەواڵەی بازرگانی ئیدی جۆراوەكانی دیكەی ئاڵۆگۆڕكردنی تەمەن بەوتەواوەتی لاوازبووە و بەدەگمەن بۆ مەبەستی دەرەوەی بارزگانی بەكاردەهێنرێت.

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە جیهانیانەی كە شیكردنەوەیان بۆ هۆكاری داڕووخانی دراوی تمەنی ئێرانی كردووە، كەمبونەوەی دراوی بیانی لەو وڵاتەدا ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی هەناردەكردنی نەوت و ڕاگرتن و كەمكردنەوەی هەناردەكردن لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا و بڕیارەكەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بۆ ئیدانەكردنی تاران لە هۆكارگەلێكی دیاری دۆخی داڕمانی دراوی ئێرانین.

 

لە بەرانبەریشدا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆماری و بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی ئێران ڕایانگەیاندووە، دۆخی دراوی وڵاتەكەیان كاتییە و تێپەڕدەبێت.