گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەناردەى نەوتى عێراق و هەرێم بۆ نزمترین ئاست لەماوەى پێنج ساڵدا دابەزیوە

2020.07.04 - 11:59
هەناردەى نەوتى عێراق و هەرێم بۆ نزمترین ئاست لەماوەى پێنج ساڵدا دابەزیوە

ناس کورد-

 

هەناردەى نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەمانگى ڕابردوودا بەڕێژەیەکى بەرچاو کەمبووەتەوە، کە لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا هاوشێوەى نەبووە.

 

بەپێی پێگەى spglobal، ئاستى هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە لەمانگى ڕابردوودا دابەزیوە بۆ 3.083 ملیۆن بەرمیل، کە 497,000 هەزار بەرمیل کەمترە لەمانگى ئایار، کە نزمترین ئاستە لە ئۆکتۆبەرى 2015ەوە، ئەوەش پابەندبوونى زیاترى ئەو وڵاتە بە رێککەوتنەکەى ئۆپیکەوە دەردەخات.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق و کەشتییەکانى گواستنەوەى نەوت لە بەندەرى جەیهان، مانگى ڕابردوو لەعێراقەوە رۆژانە 2.81 ملیۆن بەرمیل هەناردەکراوە، لەگەڵ 267,000 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانى هەرێمى کوردستانەوە، ئەوەش لە لەکاتێکدا لەمانگى ئایاردا رۆژانە 368,000 ملیۆن بەرمیل هەناردە کرابوو.

 

ئەو ئاستە نزمترینە لەئۆکتۆبەرى ساڵى 2015ەوە، کە 2.700 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەکرابوو.

 

بەپێی رێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس، عێراق رازیبووە بەوەى بەرهەمهێنانى 3.592 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە.