ناس کورد-
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکات لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی چەند تاقی كردنەوەیەکی چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دەربکەوێت.
تیدۆر ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: " پێشبینی دەکەین لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی چەند ئەزمونێكی كلینیكی دەربكەوێت كە بۆ بەكارهێنانی دەرمان ئەنجامدراوە و كاریگەری هەبێت بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشانی پەتای کۆرۆنا".
هاوكات مایك ڕایان، بەڕێوەبەری بەرنامە كتوپڕەكانی ڕێكخراوەكە دەڵێت، دانایی نیە پێشبینی بكرێت بۆ دیاریكردنی كاتی ئامادەكردنی ڤاكسینەكە و دابەشكردنی بەشێوەیەكی بەرفراوان.
وتووشییەتی، گەر هاتوو تا سەرەتای ئەمساڵیش كاریگەری یەكێك لەڤاكسینەكان بەدەركەوتن، بەڵام ئەو پرسیارەش زەقدەبێتەوە ئایا چۆن بەڕێژەیەكی زۆر بەرهەمدەهێنرێت و دابەشدەكرێت..؟
ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای توشبوونی زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بە ڤایرۆسەکە و گیانلەدەستدانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێک نەیتوانیوە چارەسەر یاخود ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسەکە بدۆزێتەوە.