گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیانلەدەستدا

2020.07.03 - 18:52
هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی گیانلەدەستدانی هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند، بەوەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکە گەیشتە 197 کەس.

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ هەینی، هەشت کەس لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی شارن".

 

بەوەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی گەیشتە 197 کەس.