کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح
بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، فراکسیۆنە کوردییەکان 12 پۆستیان لە سەرۆک و جێگری و بڕیاردەری لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەکەوێت.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، سەرۆکى چوار لیژنەی پەرلەمان بەر کورد دەکەوێت کە بریتین لە لیژنەکانى یاسایی، نەوت و گاز، کشتوکاڵ، کۆمەڵگەى مەدەنی.
.
سەبارەت بە چۆنیەتى دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکان، بەختیار شاوەیس وتی، "دانوستان لە نێوان فراكسیونە كوردییەكان بەردەوامە بۆ چۆنێتی دابەشكردنی ئەو لیژنانە، دەبێت بەپێی سازان و بەرکەوتەى هەڵبژاردن و هەندێ ڕێكاری سیاسی بێت".
هاوکات دانا جەزا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "لەو دوو لیژنەى سیادییەى کە بەر کورد دەکەوێت لیژنەی یاسایی بۆ پارتی یەکلایی بووەتەوە، یەکێتیش بەنیازە لیژنەى نەوت و گاز وەربگرێت بەڵام لەئێستادا عەرەبە سوننەکان داوای ئەو لیژنەیە دەکەن، بۆیە ئەگەر ئەو لیژنە بە کورد نەدرا، لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەدرێت بە کورد."
.
دانا جەزا وتیشى، بەپێی بەرکەوتەى هەڵبژاردن، پارتی زۆرترین پۆستى لیژنەکاندا بەردەکەوێت، "بەڵام بڕیارمان داوە ئەو پرسە لە نێوان فراکسیۆنە کوردییەکان بەپێی سازان یەکلایی بکرێنەوە."