گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەدەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستانەوە’

هاوپەیمانى عێراقییەکان: پشتیوانى سەپاندنى دەسەڵاتى حکومەت دەکەین بەسەر دەروازە سنورییەکان

2020.07.03 - 15:14
هاوپەیمانى عێراقییەکان: پشتیوانى سەپاندنى دەسەڵاتى حکومەت دەکەین بەسەر دەروازە سنورییەکان

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى عێراقییەکان پشتیوانى فراکسیۆنەکەیانى بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى حکومەتى عێراق بەسەر سەرجەمى دەروازە و خاڵە سنورییەکانى عێراق و هەروەها هەرێمى کوردستان دوپات کردەوە.

 

حەسەن فەدعەم، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى هاوپەیمانى عێراقییەکان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بۆ کارى کابینەیەکى حکومەت بکرێت کە تەمەنى تەنها 25 ڕۆژە".

 

وتیشى "بەرنامەى حکومەت و ئەو هەنگاوانەى تائێستا حکومەت هەڵیهێناوە سەرجەمیان ئەرێنى و باشن".

 

پەرلەمانتارەکەى هاوپەیمانى عێراقییەکان رونیکردەوە، فراکسیۆنەکەیان پشتیوانى لە میکانیزمەکانى بونیادنانى دەوڵەت و راستکردنەوەى رێڕەوە هەڵەکان، دەکات".

 

جەختیشى کردەوە "هاوپەیمانێتییەکەیان چاودێرى کارى حکومەت دەکات و هەوڵى ئەوە دەدات پشتیوانى هەنگاو و بڕیارە راستەکان بێت کە لە بەرژەوەندى هاووڵاتیانى عێراق بێت".

 

فەدعەم ئاماژەى بەوە کرد، هاوپەیمانێتییەکەى پشتیوانى لە هەنگاوەکانى حکومەتى کازمى دەکات بۆ سەپاندنى دەسەڵات بەسەر هەموو دەروازە و خاڵە سنورییەکانى عێراق بەتایبەتیش ئەوانەى هەرێمى کوردستان.