گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ئەمریکا؛ ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە بە پەتای کۆرۆنا ڕیکۆردى شکاند

2020.07.03 - 09:17
 ئەمریکا؛ ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە بە پەتای کۆرۆنا ڕیکۆردى شکاند

ناس کورد-

لە ژمارەیەکى پێوانەیدا لە سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، بۆ یەکەم جار لە ماوەى 24 کاتژمێردرا لە ئەمریکا زیاتر لە پەنجا هەزار کەس وەک توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران. 

 

بەگوێرەی داتاکانی زانکۆی "جۆن هۆبکنز"ی ئەمریکی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 53 هەزارو 69 حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراون بەوەش ژمارەی گشتی تۆمارکراوان بە پەتاکە لەو وڵاتە دوو ملیۆن و700 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند کە ئەوەش بۆ یەکەم جارە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا ئەو ژمارەیە تۆماربکرێت.

 

داتاکان رونیدەکەنەوە "هەر لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 649 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە بەوەش کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەو پەتا کوشندەیە لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە 128 هەزارو 677 کەس".

 

ڕۆبەرت ڕێفیڵد، بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپاراستن و لەناوبردنى ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووه  : "ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون زۆر لەوە زیاترن کە ڕاگەیەندراون، پێشبینی دەکەین 20 ملیۆن کەس توشی پەتاکە بوبن  کە دەکاتە لە 8%ی ئەمریکییەکان".

 

 ئەمە لە کاتێکدایە  کە بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستیی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو "تەواو گەشبینن کە ئیدارەی ترەمپ پێکوتەیەکی سەلامەت و کاریگەر لە کۆتایی ئەمساڵ دژی کۆرۆنا بەردەستدەخات و لە سەرەتای ساڵی 2021 دا 300 ملیۆن دانەی لێ بەرهەمدەهێندرێت".