گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوکارییەکان چین؟

هەفتەی داهاتوو هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەگاتە هەرێم

2020.07.02 - 21:02
هەفتەی داهاتوو هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەگاتە هەرێم

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەگاتە هەرێم، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەو هاوکاریانە جگە لەوەی کەلوپەلی خۆپارێزین، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت چی دیکەی تێدایە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 تەمموز 2020، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بەووردی نەخۆشی کۆڕونا و ڕەوشی هەرێمی کوردستانیان گفتوگۆ کرد".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " وەزیری تەندروستی وێڕای سوپاس کردن داوای گەیاندنی هاوکاریەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد و هەفتەی داهاتوو هاوکاریی ڕێکخراوەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان ".

 

لەبارەی هاوکارییەکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی تەندروستیی کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت، بە ناس کوردی وت: "زۆرکات هاوکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ماسک و دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزین، جگە لەوە نازانین چی دیکەی تێدایە".