گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوتى خاو بەرزتر بويەوە و ئۆپێك بازێكى گەورەيدا

2020.07.02 - 20:30
نرخى نەوتى خاو بەرزتر بويەوە و ئۆپێك بازێكى گەورەيدا

ناس کورد-

نرخى نەوتى خاو بەردەوامە لە بەرزبونەوە، بەتايبەتى خاوى ڕێكخراوى ئۆپێك بازێكى گەورەيدا و 12%ى نرخەكەى بەرزبويەوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ئابوريەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەموزی 2020، نرخى نەوتى خاو بەرزبونەوەى زياترى بەخۆيەوە بينيوە، بەتايبەتى خاوى ڕێكخراوى ئۆپێك كە 12% ى نرخەكەى زيادى كردوە و يەك بەرميل بە 42 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەى پێوە دەكرێت.

 

هەرچى خاوى برێنتە يەك بەرميل بەرامبەر 42 دۆلار و 53 سەنتە، هەروەها بەرميلێك خاوى ئەمريكى بە 40 دۆلار و 16 سەنت دەفرۆشرێت.

 

شارەزايانى ئابورى باس لەوەدەكەن، هۆكارى بەرزبونەوە نرخى نەوتى خاو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خواست لەسەر نەوت زيادى كردوە، هەروەها ڕێكخراوى ئۆپێك بڕى بەرهەمهێنانى نەوتى كەمكردوەتەوە.

 

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە نرخى نەوت بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزينى بەخۆيەوە بينى، ئەوەش بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسی کۆرۆنا و كەرەنتينە و داخستنى جيهان و وەستانى كارگەكان و سەرجەم هۆكارەكانى گواستنەوە.

 

بەهۆى ئەوەشەوە عێڕاق كە زياتر 95% ى داهاتەكەى پشت بە نەوت دەبەستێت كێشەى گەورەى ئابورى بۆ دروستبوو، بەشێوەيەك لە ماوەى ڕابردودا پەرلەمانى عێراق ياساى قەرزى ناوخۆيى و دەرەكى قەرز پەسەند كرد تا حكومەت بتوانێت موچە و جەرخى پێداويستيە سەرەكيەكان دابين بكات.