گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

يەكێکيان لەلايەن ئاسايشى سلێمانيیەوە دەستگيركراوە

چوار ئەندامى داعش لە كەركوك و يەكێكيش لە سلێمانى دەستگيركران

2020.07.02 - 19:08
چوار ئەندامى داعش لە كەركوك و يەكێكيش لە سلێمانى دەستگيركران

ناس کورد-

ئاژانسى هەواڵگرى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشكرايكرد، پێنج ئەندامى رێكخراوى داعش دەستگير كراون کە چواريان لە پارێزگاى كەركوك و ئەوى دیکەیان لە پارێزگاى سلێمانى بووە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەموزی 2020، ئاژانسى هەواڵگرى عێراقى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لەڕێگەى بەدواداچونە بەردەوامەكان بەدواى چەكدارانى داعش، لەرێگەى سەرچاوە هەواڵگريەكانەوە توانراوە چوار چەكدارى تيرۆرست لە قەزاى دوبزى سەربە پارێزگاى كەركوك دەستگير بكرێن، كە بەپێى مادەى 4ى تيرۆر داواكراو بوون و سەربە ڕێكخراوى داعش بوون.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو كەسانە پشتگيرى لۆجستيان بۆ چەكدارانى داعش دابين كردوە و لە لێكۆڵينەوەكاندا دانيان بە تاوانەكانياندا ناوە، دواى وەرگرتنى وتەكانيان ڕادەستى لايەنى دادوەرى كراون بۆ تەواوكردنى لێكۆڵينەوەكان.

 

هەرچى سەبارەت بە دەستگيركراوى پێنجەمە هەواڵگریى عێراقى ئاماژەى بەوەداوە، كەسەكەى تر وەك ئيداريى لە كەتيبەى "بەغدادى - ولايەتى باشور" كارى كردوە، پرۆسەكەش لە ڕێگەى بەدواداچون بووە لە پارێزگاى بەغداوە بۆ سلێمانى و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانى ئاسايشدا دەستگير كراوە و ڕادەستى لايەنى تايبەتمەند كراوە.