گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناتانیاهۆ: زۆرێك لە سەركردە عەرەبەكان پیرۆزباییان لێكردووم

2019.04.17 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
ناتانیاهۆ: زۆرێك لە سەركردە عەرەبەكان پیرۆزباییان لێكردووم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكان چەندین سەركردەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەكان پیرۆزباییان لێكردووە.

.
لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە بەردەم نزیكەی دوو هەزار لە ئەندامانی پارتەكەی لە شاری قودس، ناتانیاهۆ وتی"ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەكان پیرۆزباییان لێكردووم".

.

وتیشی "لەلایەن سەركردە عەرەبی و ئیسلامیەكانەوە پیرۆزبایم بۆ هاتووە، من باسی یەك دەوڵەتی عەرەبی یان دووان ناكەم، بەڵكو ژمارەیەكی زۆر پەیوەندییان پێوەكردووم بۆ پیرۆزبایی، هەلێكی گەورەمان لەبەردەمدایە بەرەو هیوا لەداهاتوودا، ئیسرائیلمان كردووە بە هێزێكی باڵای پێشكەوتوو".

.

ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئیسرائیل كە لە 9ی نیسانی 2019 ئەنجامدرا دەریانخست حزبی لیكود بە سەركردایەتی ناتانیاهۆ براوەی یەكەم بووە و دەنگی تەواوی بەدەستهێناوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

.

بڕیارە ئەمڕۆ (چوارشەممە) كە رئوفین ریفلین سەرۆكی ئیسرائیل بەشێوەیەكی فەرمی كۆتا ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان وەربگرێت و داوا لە ناتانیاهۆ بكات كە حكومەت پێكبهێنێت و بەپێی یاساكانی ئەو وڵاتە دەبێت ناتانیاهۆ لەماوەی 28 رۆژدا حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنێت.

.