ناس کورد-
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی چەند بەرپرسێکی تەندروستیی و ئیداریی شاری سلیمانی گرت، یەکێکی دیکە لەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسەکە بوو، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی حوزەیرانی 2020، شۆڕش حەمید، برای لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " بەداخەوەم زۆرهیوای سەلامەتی بۆ برای خۆشەویستم (لەشکر حمید) دەخوازم، تووشی کۆرۆنا بووە".
لەشکرا حەمید یەکەم بەرپرس نییە لەشاری سلێمانی توشی کۆرۆنا بوبێت، پێشتر هەریەک لە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی و چەندین پزیشک و کارمەندی تەندروستیی توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، هەریەک لە قائیمقامی سلێمانی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوە.