گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوداوێكى ترى ڕەگەزپەرستى لە ئەمريكا.. ئەفسەرێك بە توندى لە ژنێكى ڕەشپێست دەدات (ڤيديۆ)

2020.07.02 - 17:37

ناس کورد-

ڕوداوێكى دیکە كە بە ڕەگەزپەرستى لێكرادوەتەوە و تێيدا پۆليسێكى سپى پێستى ئەمريكى بە توندى دەكێشێت بە دەموچاوى ئەفرەتێكى ڕەش پێستدا، راى گشتى ئەو وڵاتە دەهەژێنێت، ئەمەش لەكاتێكدايە كە لە ئێستادا ئەو وڵاتە خۆپيشاندانى دژى ڕەگەزپەرستى بەخۆيەوە دەبينيێت.

 

بەپێى گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەندامەكەى هێزەكانى پۆليس لە فڕۆكەخانەى "ميامى" بە بەهێزى دەكێشێت بە دەموچاوى ژنە ڕەستپێستەكەدا و دواتر پەلامارى دەدات و دەيدات بە زەويدا.

 

دواى دەمەقاڵێى نێوان هەردوكيان ژنەكە لە پۆليسەكە نزيك دەبێتەوە و دەڵێت: "چى دەكەيت؟" پۆليسەكەش دەستبەجێ پەلامارى دەدات و بۆكسێك دەدات بە دەموچاويدا، ئەفەسەرەكەى پۆليسيش بێئاگا لە گرتە ڤيديۆييەكە وتويەتى "ژنەكە بە سەرى لێى داوم"، دواتر ئەفسەرێكى تر دەستوەردان دەكات.

 

لاى خۆشيەوە "ئەلفرێدۆ ڕاميرێز" بەڕێوەبەرى پۆليسى ميامى باسى لەوەكردوە: "زۆر توڕەم لە ڤيديۆكە و دەستبەجێ لێكۆڵينەوە دەستى پێكردوە و فەرمانى دەركردنى ئەو ئەفسەرانە كراوە كە تێوەگلاون".

 

باسى لەوەشكردوە، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە ئەركى قورسى پۆليس ناشرين دەكات، هەر ئەفسەرێك بەو شێوە هەڕەمەكيە هەڵسوكەوت بكات لێپێچينەوەى لەگەڵ دەكرێت.

 

لاى خۆشيەوە "كارلۆس جيمينيز" پارێزگارى كەرتى ميامى لە فلۆريدا وتويەتى "جێى شۆكە و ئەوە بەكارهێنانى هێزى زياد لەپێويستە، ئەو هەڵسوكەوتە ئەوە نييە كە پۆليسى ميامى ڕاهێنانى لەسەر پێكراوە.

 

ئەم ڕوداوەش لەكاتێكدايە، ماوەى چەند هەفتەيەكە زۆربەى ولايەتەكانى ئەمريكا بەهۆى بەكارهێنانى توندوتيژى زياد لە پێويست و كوشتنى كەسێكى ڕەشپێست بەناوى "جۆرج فلۆيد" خۆپيشاندان تێيدا دەستى پێكردوە.