گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ هەزاران توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران و زیاتر لە 100 توشبووش گیانیانلەدەستدا

2020.07.02 - 16:31
عێراق؛ هەزاران توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران و زیاتر لە 100 توشبووش گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق زياتر لە دوو هەزار توشبوو و 1645 چاكبونەوە و 110 حاڵەتى ترى گيانلەدەستدانى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕاگەياند.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە ڕاگەيەنراوى ڕۆژانەى خۆيدا سەبارەت بە ئامادارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى وڵاتدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەمڕۆ پێنج چەممە 2\7\2020 لەسەرتاسەرى عێراقدا 11 هەزار و 762 پشكنينى تر بۆ توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەنجام دراون و بەو پێيەش لەسەرتاى بڵاوبونەوەى پەتاكەوە تائێستا 567 هەزار و 685 پشكنين ئەنجام دراون و لە پشكنينە نوێكاندا 2184 توشبووى تر تۆمار كراون.

 

بەغدا: 715

سەڵاحەدين: 190

سلێمانى: 179

بەسرە: 149

كەربەلا: 145

زيقار: 123

ديوانيە: 98

كەركوك: 97

ميسان: 95

هەولێر: 80

ديالە: 74

نەجەف: 68

بابل: 62

واست: 56

موسەنا: 41

نەينەوا: 6

ئەنبار: 6      

بەپێ ڕاگەيەنراوەكەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، 1645 توشبووش چاكبونەتەوە كە 630 يان لە پارێزگاى بەغدا، 184 لە سلێمانى، 38 لە هەولێر، يەك كەس لە دهۆك و 15 لە كەركوك و ئەوانى تر بەسەر پارێزگاكانى تردا دابەش بوون.

 

هەرچى سەبارەت بە گيانلەدەستدانە، رۆژى پێنج شەممە 110 گيان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار كراون.

بەغدا: 42

ميسان: 11

كەربەلا - بەسرە - زيقار: يەكى 9 گيانلەدەستدان

ديالە: 7

سلێمانى - كەركوك: يەكى 5 گيانلەدەستدان

واست: 4

ديوانيە: 3

نەجەف - موسەنا: يەكى 2 گيانلەدەستدان

هەولێر - بابل: يەكى يەك گيانلەدەستدان

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق تەئكيديشى كردوەتەوە:

كۆى گشتى توشبوان: 53708

كۆى گشتى چاكبونەوە: 27912

كۆى گشتى گيانلەدەستدان: 2160

ئەوانەى ماون لە نەخۆشخانە: 23636

ئەوانەى بارودۆخيان سەختە: 326