گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانییەکى نزیک لە تاران داواى دانیشتنێکى نائاسایى پەرلەمان بە میوانداری کازمى دەکات 

2020.07.02 - 14:50
هاوپەیمانییەکى نزیک لە تاران داواى دانیشتنێکى نائاسایى پەرلەمان بە میوانداری کازمى دەکات 

ناس کورد- 

بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی كۆرۆنا و بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوون، فراكسیۆنی هاوپەیمانی فەتح-ی نزیك لەئێران داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بەمیواندارێتی كازمی پەرلەمان دانیشتنێكی نائاسایی گرێ بدات.

 

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەك كە كەناڵی حوڕەی ئەمریكا دەستیكەوتووە، محەمەد غەبان، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق داوای كردووە كۆبونەوەیەكی بەپەلەى نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و میواندارێتی مستەفا كازمیش بكرێت بۆ گفتوگۆكردنی ڕێو شوێنەكانی حكومەت تایبەت بەقەیرانەكانی كۆرۆنا و هۆكاری تەشەنەسەندنی پەتاكە و زیادبوونی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان.

 

هەر بەگوێرەى زانیارییەكانی كەناڵەكە ژمارەی ئەوانەی كە واژۆیان بۆ میوانداری سەرۆكوەزیران و كۆبونەوە نائاساییەكە كردووە گەیشووەتە 52 پەرلەمانتار و جگە لە 2 پەرلەمانتاریان، هەموویان سەر بە هاوپەیمانی فەتحن كە لەلایەن هادی عامری كەسایەتی شیعەی نزیك لەئێرانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.



داواکارییەکە لە کاتێکدایە بەپێی ئامارە فەرمییە تەندروستیەكانی عێراق ماوەیەكە ڕێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژانە بەرزدەبێتەوەو تا ئێستا تێكڕای توشبوون لەعێراق جگە لەپارێزگاكانی هەرێم گەیشتووەتە 45 هەزار توشبوو.