گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوشێوەى شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان

هەڵەبجە بوو بە خاوەنى فۆڕمى خۆراکى تایبەت بەخۆى

2020.07.02 - 13:45
هەڵەبجە بوو بە خاوەنى فۆڕمى خۆراکى تایبەت بەخۆى

ناس کورد-

جێگرى پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند "هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق و هەرێمى کوردستان هەڵەبجە بوو بە خاوەنى فۆڕمى خۆراکى تایبەت بەخۆى و بەوەش هەنگاوێکى زۆر گرنگى رێکارامى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە عێراق تەواو بوو".

 

کاوە عەلى، جێگرى پارێزگاى هەڵەبجە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردەوە "ئەمڕۆ هەنگاوێکی زۆر گرنگی ڕێکارەکانی بە  پارێزگابوونی هەڵەبجە لە عێراق تەواو بوو، ئەویش جیاکردنەوە و چاپکردنی فۆرمی خۆراکی هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق و هەرێمی کوردستان."

 

ئاماژەى بەوەش کرد، فۆرمی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە. چاپ کراوە و تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیکدا دەگاتە دەستی هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجە.

 

پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە. ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان.