گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێك: مایەی سەرسوڕمانە بێ هیچ هۆكارێك وەزارەتی دارایی خەرجکردنى موچەی دواخستووە

2020.07.02 - 11:21
پەرلەمانتارێك: مایەی سەرسوڕمانە بێ هیچ هۆكارێك وەزارەتی دارایی خەرجکردنى موچەی دواخستووە

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا سەرسوڕمانى خۆى دەردەبڕێت لە دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و داوا لەسەرۆكى حكومەت دەكات دەستوەردان بكات. 

 

لەڕاگەیەنراوێكدا مەنسور بەعیجی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای سەر بەنوری مالیكی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، توشی سەرسوڕمان بوون لەدواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان بۆ مانگی حوزەیران بەتایبەت دوای ئەوەی لایەنی پەیوەندیداری دارایی ئەوەی ڕاگەیاند سیولەی سێ مانگی داهاتوویان لەبەردەستدایە و تا ئێستاش فەرمانبەران موچەكەیان وەرنەگرتووە و هۆكاری دواكەوتنەكەشی نازانن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بێسەروبەریەكی ڕوون بە دەزگاكانی دەوڵەت بەتایبەت وەزارەتی داراییەوە دیارە چونكە هەفتەیەك پێش ئێستا سەرۆكوەزیران فەرمانی پێكردوون بە خەرجکردنى موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان كەچی تا ئێستا وەزارەتی دارایی موچەكەی نەداوە و هۆكارەكەشی ڕووننەكردووەتەوە.



بەعیجی باسی لەوەش كرد، ئەوان لەپەرلەمان دەنگیان بۆ یاسای قەرزكردن داوە بۆ بەدەستهێنانی سیولەی دارایی كەچی لایەنی فەرمی حكومەت دەڵێت سیولە هەیە و موچەكەش نەدراوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواشی لەمستەفا كازمی سەرۆكوەزیران كرد بەپەلە بجوڵێت و فەرمان بە خەرجكردنی موچەكە بكات لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لەوە زیاتریش دوانەكەوێت.