ناس کورد-
قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى داخستنى حەوت شوێن بەهۆى سەرپێچیکردن لە رێکارەکانى خۆپارێزى، بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت شوێنیان داخست.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سێمانی رایگەیاندووە: بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندنه‌بون به‌بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان، لیژنەکە چوار هۆڵی وه‌رزش، دو گازینۆی بلیارد و یه‌ك کافتریای نێرگەلە کێشانى داخست".
سەرۆکى لیژنەکە وتوشیەتى، بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گاینۆ و هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردنى داوە، هەر شوێنێکیش پابه‌ندنه‌بێت و بکرێتەوە له‌لایه‌ن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییه‌وه داده‌خرێن.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بێوەى ئەحمەد جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی هەر حه‌وت شوێنەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.