گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’پۆتن دەتوانێت تا ساڵی 2036 لە دەسەڵات بمێنێتەوە’

زۆرینەى ڕووسەكان پشتگیرى لە هەموارکردنەوەى دەستور دەکەن لە بەرژەوەندى پۆتن 

2020.07.02 - 10:35
زۆرینەى ڕووسەكان پشتگیرى لە هەموارکردنەوەى دەستور دەکەن لە بەرژەوەندى پۆتن 

ناس کورد- 

ئەمڕۆ دواهەمین ڕۆژی ڕاپرسیەكەی ڕووسیایە بەمەبەستی هەمواركردنەوەی دەستوری ئەو وڵاتە، بەگوێرەى ئەنجامە سەرەتاییەكانیش ئەوە دەركەوتووە دەنگدەران بۆ گۆڕانكارییەكانی ناو دەستوورەكە جارێكی تر دەرفەتیان بۆ پۆتن ڕەخساندووە تا ساڵی 2036 خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵات هەڵبژێرێت ئەوەش بەهۆی زنجیرەیەك بڕیاری چاكسازی لەمسۆگەركردنی موچەی خانەنشینی و چەند بەڵێنێكی دیكەوە كە هاندانە بۆ دەنگدان بەبەڵێ بۆ هەموارکردنەكە.

 

بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەكانی ڕاپرسیەكە، دەركەوتووە ڤلادیمێر پۆتن كە زیاتر لە 20 ساڵە سەرۆكایەتی ڕوسیا دەكات بەئاسانی پۆستی سەرۆكی وڵات بەدەستدەهێنێتەوە دوای ئەوەی ساڵی 2024 ویلایەتەكەی ئێستای كۆتایی دێت.

 

ئەوەش بەو واتایە دێت، پۆتن دەتوانێت بۆ ماوەی 16 ساڵی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی ڕووسیا هەڵبژێرێت.

 

لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، لە 74% ئەو دەنگانەی كە جیاكراونەتەوە پشتیوانی گۆڕانكاری لەدەستووردا دەكەن و لە 25% گۆڕانكاری لەدەستورەكەدا ڕەتدەكەنەوە.

 

بۆ بەشداریكردنی خەڵكی لەڕاپرسییەكەدا لەسەر هەمواركردنی دەستوری ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پۆتنی سەرۆكی ڕوسیا چەند بڕیارێكی بۆ هاندانی خەڵكی دەركردووە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە لەوانە پێدانی 141 دۆلار بۆ هەر خێزانێك لەبەرامبەر بەشداریكردنیاندا هەروەها كەمپەینێكی فراوانی هاندان بەڕێوەدەچێت كە بەڵێنی باشتركردنی گوزەرانی خەڵك و مسۆگەركردنی موچەی خانەنشینی و قەدەغەكردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەكان. 



حزبی شیوعى ئۆپۆزسیۆنیش دژایەتی هەمواركردنەوەكە دەكات و داوا لەلایەنگرانی دەكات دەنگى پێ نەدەن. 



ڤلادیمیر پۆتن كە ئێستا سەرۆكی ڕووسیایە تەمەنی 67 ساڵە و 20 ساڵە سەرۆكی ئەو وڵاتەیە و گەر هەمواركردنەكەى دەستوریش سەركەوتوبێت ئەوا پۆتن بۆی هەیە تا ساڵی 2036 خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە كاندید بكات.