گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ: مەودای سەلامەتی لەگەڵ کەسی توشبوو دەبێت لە چوار مەتر زیاتر بێت

2020.07.02 - 09:06
توێژینەوەیەکی نوێ: مەودای سەلامەتی لەگەڵ کەسی توشبوو دەبێت لە چوار مەتر زیاتر بێت

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، بۆخۆپارێزی لەپرژاندنی پژمەی توشبووانی کۆرۆنا مەودای دوومەتر دووربوون بەس نییە و ئاماژە بەوەشکراوە، ڤایرۆسەکە لە پلەی گەرمی 30 پلە لەهەودا توانای نامێنێت و لەناودەچێت.

 

ڕؤژنامەی "دەیلی میل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، تویژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانایانی سێ زانکۆی جیهانییەوە ئەنجامدراوە (تۆرنتۆ لە وڵاتی کەنەدا، بنگاڵۆر لەوڵاتی هیندستان و کالیفۆرنیا لەئەمریکا) دەرکەوتووە، "پرژەی کۆکەی دەمی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەودای (3.9 ) مەتر لە هەوادا دەگوازرێتەوە ئەوەش لە کاتێکدا ئەگەر کەشەکە بای تێدا هەڵنەکردبوو".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، تنوک ودڵۆپی پرژەی پژمین و کۆکەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی خێرا لە هەواد نامێنێت ئەگەر پلەی گەرمی بەرزبووە  یاخود ڕێژەی شێ زۆر بوو.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، توێژینەوەکە دەریخستووە،" کەسی توشبوو لەکاتی کۆکەدا زیاتر لە سێ هەزار تنوک بڵاودەکاتەوە، لەکاتی پژمینیشدا چوار هەزار تنوک بڵاودەکاتەوە لە هەوادا".

 

سویتارۆ فۆچودوری، لە زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدا و بەشداربووی توێژینەوەکە لەو بارەیەوە دەڵێت :" تاقیکردنەوەکان دریانخستووە تنۆکی پژمە و کۆکەی دەمی کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەودای (2.4- 3.9) مەتر خۆی دەگوازێتەوە ئەمەش لە کاتێکدا کە کەش ئاسایی بوو و باى لەگەڵ نەبوو".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە " قەبارە و چێوەی تنوکەکان سەربارەی ئەو مەودا دورە لە نێوان 18 بۆ 50 میکرۆن دەبێت کە هاوتایە لەگەڵ قەبارەی تاڵە قژیکی مرۆڤدا، بۆیە دەبێت مرۆڤ لە کاتی چوونە دەرەوەیدا دەمامک بپۆشێت".  

 

بەگوێرەی توێژینەوە جیهانییەکە، " ڤایرۆسەکە لە 30 پلەی گەرمی و لەکەشێکی شێداردا کە ڕێژەی شێ  تێیدا50%دا بێت لە ناودەچێت".

 

 زانایان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، توێژینەوەکەیان سودێکی گەورەی هەیە  بۆ ئەو خوێندنگا و کارگانەى کە لە ئێستادا دەیانەوێت دەست بکەنەوە بە دەوامکردن، کە دەبێت مەودای سەلامەتی لەنێوان کەسەکاندا لەو شوێنانە زیاتر بێت لەوەى پێشتر دانراوە.