گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 وەزیری دارایی عێراق: بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى وزەى عێراق لەگەڵ سعودییە رێککەوتین 

2020.07.01 - 23:29
 وەزیری دارایی عێراق: بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى وزەى عێراق لەگەڵ سعودییە رێککەوتین 

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بۆ چاڕەسەرکردنی قەیرانی دارایی وڵات، بڕیارە قەرز لەسندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەربگرن ئاشکراشیکرد، لەگەڵ وڵاتی سعودیە ڕێککەوتوون وەبەرهێنان لەکەرتی وزەی عێراقدا ئەنجامبدات.

 

ئەمڕۆ ( چوارشەممە، 1ی تەموزی2020) عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوویدا بۆئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی ڕایگەیاند : "لە ئێستادا عێراق سەرقاڵی ئەنجامدانی وتووێژە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز بەبڕی پێنج ملیار دۆلار" بێ ئەوەی وردەکاری و سروشتی ئەو قەرزە بخاتە ڕوو.  

 

عەلاوی، ئاماژەی بەوەشکردووە : "حکومەتی عێراق پێشنیاری پێشکەش بە وڵاتی سعودیە کردووە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە بواری غازی سروشتیدا لە سێ پارێزگای عێراقدا ئەنجامبدات".

 

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو : "عێراق داوای لە وڵاتی سعودیە کردووە وەبەرهێنان لەکێڵگەکانی غازی سروشتیدا لە عەکاز لە ڕوژئاوای عێراق، مەنسورییە لە خۆرهەڵات وئەرتاوی لە باشوری عێراقدا بکەن".

 

 بەوتەی عەلاوی : "وڵاتی سعودیە ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی عێراقدا و ئامادەشن وەبەرهێنان لە بواری وزەی خۆریشدا ئەنجام بدەن".

 

 لە 22ى ئایاری ڕابردوو، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە سەردانێکی کتوپڕ لە سەرداوای مستەفاکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە وڵاتی سعودیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە  ڕایگەیاند ،"مەبەستی سەردانەکی بۆ ئەو وڵاتە تاوتوێکردنی سێ تەوەری سەرەکی بوون یەکەم، هاوکاریکردنی عێراق لە لایەن سعودیەوە لەڕووی داراییەوە لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابورییەی کە عێراق تێکەوتووە دووەم، هاندانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لەکەرتە جیاوازەکانی عێراقدا سێیهەم، فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات".