گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى حکومەتى هەرێم: لەمانگى داهاتوەوە بەپێى داهاتى حکومەت مووچە دابەش دەکەین

2020.07.01 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى حکومەتى هەرێم: لەمانگى داهاتوەوە بەپێى داهاتى حکومەت مووچە دابەش دەکەین

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران هەر بۆ ئەم مانگە دەبێت و بۆ مانگەکانى تر بەگوێرەى داهاتى حکومەت مووچە دابەش دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بە چوونە بوارى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە حکومەتى هەرێم بە ئامانجى بەدیهێنانى دادپەروەرى بەردەوام دەبێت لەچاکسازى.

 

لەبەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جوتیار عادل باسى لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران کرد و وتى "لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەنەوە".

 

لەتەوەرێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان باسى لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران کرد و وتى "لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بووە، بەڵام سەرۆکى حکومەت بڕیاریدا پارە قەرز بکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە".

 

سەبارەت بە مووچەى مانگەکانى تریش، جوتیار عادل وتى "بۆ مانگەکانى تر بەگوێرەى ئەو داهاتەى کە لەبەردەست حکومەتە مووچە دابەش دەکرێت".