گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەناردەى نەوتى عێراق کەمیکردووە بەڵام داهاتەکەى زیادیکردووە

2020.07.01 - 13:15
هەناردەى نەوتى عێراق کەمیکردووە بەڵام داهاتەکەى زیادیکردووە

ناس کورد-

هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ڕابردوودا بەراوردا بە مانگى ئایار کەمیکردووە بەڵام داهاتەکەى زیادیکردووە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق.

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، مانگى ڕابردوو 84 مليۆن و 490 هەزار و 194 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە داهاتەکەى زیاتر بووە لە دوو ملیار و 861 مليۆن و 140 هەزار دۆلار.

 

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لەو بڕەى نەوتە 81 مليۆن و 7  هەزار و 675 بەرمیلى لە کێڵگەکانى باشور و ناوەڕاستەوە هەناردەکراوە، ئەوەى دیکەشى لە کێڵگەکانى کەرکوکەوە هەناردەکراوە کە سێ ملیۆن و 482 هەزار و 519 بەرمیل بووە.

 

باسى لەوەشکردووە، رۆژانە دوو ملیۆن و  816 هەزار بەرمیل هەناردەکراوە و نرخى هەر بەرمیلێک بە 33.864  دۆلار فرۆشراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى نەوت، مانگى ڕابردوو 99 ملیۆن 585 هەزار و 283 بەرمیل هەناردەکرابوو، کە داهاتەکەى زیاتر بووە لە 2 مليار و91 مليۆن  و 811 هەزار دۆلار، هەر بەرمیلێکیش بە  21.005 دۆلار فرۆشرابوو.