کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
گەنجێکى عەرەبی ئاوارەى ئەنبار دوای ئەوەى لە هەولێر جانتایەکی دۆزیوەتەوە کە 60 هەزار دۆلار (شەش دەفتەر) و چەند پارچە زێڕێک و موبایلێکی تێدابووە، گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاوەنەکەى کە خێزانێکى خەڵکی ڕانیەن.
.
ڕۆژی 14ی نیسانی 2019، کاتێک خالید محەمەد لە گەڕەکی ئازادی لە هەولێر لە سەرتاشخانەیەکدا هاتووەتەدەرەوە، جانتاکەى دۆزیوەتەوە، ئەو موبایلەش کە لەناو جانتاکەدا بووە شەحنی تیانەبوو، خێرا خالید گەڕاوەتەوە ماڵەوە و موبایلەکەی شەحن کردووەتەوە، پاش کەمێک خاوەنی جانتاکە، کە خێزانێکى خەڵکی ڕانیەن، پەیوەندییان بە موبایلەکەوە کردووە و خالیدیش وەڵامی داونەتەوە و دڵنیای کردوونەتەوە کە دەتوانن لە شوێنێکدا یەکترببینن و بەبێ وەرگرتنى هیچ بەرانبەرێک جانتاکەیان وەربگرنەوە. خێزانەکەى خەڵکی ڕانییە بە مەبەستى کڕینی خانوو چووبوونە هەولێر.
.
دواتر خالید و خێزانەکە ڕێککەوتوون لە شوێنێکدا لە هەولێر یەکترببینن و خالید پارەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ خێزانەکە.
خالید دەڵێت، "کاتێک جانتاکەم پێدانەوە خێزانەکە ویستیان بەخشیشێکم پێبدەن، بەڵام من ڕەتمکردەوە چونکە ئەوە تەنها ئەرکی سەرشانم بووە و هیچی تر".
.
خالید محەمەد و خێزانەکەى خەڵکی قەزای عانەن لە پارێزگای ئەنبار، نزیکەى شەش ساڵە ئاوارەى هەرێمی کوردستان بوون و سەرقاڵی پیشەى چایچییەتییە لە پێشانگایەکى ئۆتۆمبێل لە هەولێر.
.
چاوپێکەوتنى ڕۆژنامەنوسێک لەگەڵ خالید لەڕێگەى فەیسبوکەوە:
https://www.facebook.com/shakhawan.sabah/videos/2363488743690428/