گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی كوردستان داوای گەڕاندنەوەی تەرمی کچە ئێزدییەکان دەکات

2019.03.03 - 18:47
پەرلەمانی كوردستان داوای گەڕاندنەوەی تەرمی کچە ئێزدییەکان دەکات

 

ناس کورد-

لە ڕاگەیانراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوای گەڕاندنەوەی ترمی ئەو کچە ئێزدیانە دەکات کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە لە سێدارە درابوون.

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: "به‌پێی سه‌رچاوه‌ سه‌ربازی و میدیاییه‌كانی به‌ریتانیا، داعش 50 كچ و ژنی كوردی ئێزدی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ سه‌ربڕیووه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ جارێكی تر تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشمان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌دژی كوردانی ئێزدی و سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجامیاندا".

وە هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە: "به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانەوە زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ین، كه‌ له باغۆزی سه‌ربه‌پارێزگای دێرەزووری سوریا دژی ژماره‌یه‌ك له‌خوشكان و كچانی كوردی ئێزدی ئه‌نجامیانداوه‌".

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داواشی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد، به‌ دواداچوون بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی و پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان و به‌دۆكیۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تاوانەکە.