ناس کورد-
ئەمڕۆ وەزیری دارایی هەرێم ڕێنمایی دارایی ژمارە 12 و 13 تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی واژۆ کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێنماییەکان تایبەتن بە رێکخستنەوەى موچە و دەرماڵە و خزمەتى وەزیفى سەرجەم فەرمانبەرانى شارستانى و پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایش و ناوخۆ.
بەپێی رێنماییەکان، وەزارەتەکان دەبێت پێداچونەوە بکەن بە دۆسیەى سەرجەم فەرمانبەران و سەرجەم ئەو خزمەت و پلە وەزیفیانە هەڵدەوەشێنرێتەوە کە بەدەر لە یاسا و رێکارەکان دراون بە فەرمانبەران.