کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات "ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی چواری هەرێمی كوردستان دەنێرێت".
.
لە راگەیەندراوێكی كاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان ، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەی كردووە و پێی راگەیاندووە "ئەمڕۆ (چوارشەممە) مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان.
.
كاوە محەمەد لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستەی جوتیاران، درەنگانی شەوی رابردوو لەگەڵ بەڕێز (د.فوئاد حسێن) وەزیری دارایی عێراق قسەمان كرد و روونیكردەوە كە جگە لەوەی مووچەی تەواوی مانگەكانی (1، 2، 3) بۆ هەرێم نێردراوە، وتی ئیمزام لەسەر ناردنی مووجەی مانگی چواریش كردووە و (ئەمڕۆ چوارشەممە) بۆ هەرێم دەنێردرێت".
.