ناس کورد-
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا خشتەیەکى نوێى دابەشکردنى مووچەى مانگى 2ى ئەمساڵى بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم "سبهی سێ شهممه ٢٠٢٠/٦/٣٠ مووچهی وهزارهتی ناوخۆ و هێزی زێرهڤانی و هێزی پێشمهرگهری بهرگری فریاكهوتن بۆ مانگی ٢٠٢٠/٢ خهرج دهكرێت."
هاوکات وەزارەتەکە رونیکردەوە "ڕۆژی چوارشەم ١/٧/٢٠٢٠ بەهۆی ڕێكخستنی میزانیهی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان مووچە خەرج ناكرێت".
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە " ڕۆژی پێنج شەم ٢/٧/٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووی بۆ مانگی ٢/٢٠٢٠ و ب . گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەكریت".