ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران لە ڕۆژانى قەدەغەى هاتووچۆدا بڵاوکردەوە رایگەیاند "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچە به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات "له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن".
رونیشیدەکاتەوە "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م دەکرێت".
وتەبێژى حکومەت لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان دەکات لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.