گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی بەشیر

عومەر بەشیر چى لێهات و لەكوێ‌ دەمێنێتەوە؟

2019.04.17 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
عومەر بەشیر چى لێهات و لەكوێ‌ دەمێنێتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
ئاژانسێكی هەواڵی جیهانی چەند زانیارییەكی نوێ‌ لەبارەی چارەنووسی عومەر بەشیر سەرۆكی لەسەر كار لادراوی وڵاتی سودان، بڵاوكردەوە.

.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكە دورخراوەكەی سودان، بڵاوی كردەوە "تائێستاش عومەر بەشیر لە سودان ماوەتەوە، ئەو ئێستا لەژێر مانەوەی زۆرە ملێدایە و لە یەكێك لە خانووەكانی شاری خەرتومی پایتەخت لەژێر پاسەوانی (هێزەكانی پشتیوانی خێرا) دەستبەسەرە.

.

سەرچاوەكە كە داوای كردووە ناوی نەهێنرێت، بە ئاژانسە ئەڵمانییەكەی وتووە، محمد حمدان ناسراو بە"حمیدتی" سەركردەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازی راگوزەری سودان داوای كردوە كە بەشیر لەژێر چاودێری هێزەكانیدا بێت.

.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە كە جۆرە رێككەوتنێك كراوە بۆ گواستنەوەی بەشیر بۆ وڵاتی ئیمارات و نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە.

.
سوپای سودان ڕۆژی 11ی ئەم مانگە سەرۆكی سودانی لە دەسەڵات دوورخستەوە، ئەمەش لەدوای ئەو خۆپیشاندانە فراوانەی كە هەزارەها هاووڵاتی سودان لەبەردەم بنكەی بەڕێوبەرایەتی فەرماندەیی گشتی ئەنجامیاندا و داوای ڕوخاندنی ڕژێمەكەی بەشیریان دەكرد.

.
هێزەكانی سوپا دوای لەكارخستنی عومەر بەشیر لە لای خۆیان هێشتیانەوە، بەهیچ جۆرێك شوێنی ئەو و كۆمەڵێك لە كەسایەتیەكانی رژێمەكەیان ئاشكرا نەكرد.

.

هاوكات وەزیری دەرەوەی كار و بارەكانی وڵاتی ئوغەندا ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی ئامادەیە مافی پەنابەرێتی بداتە سەرۆكی دوورخراوەی سودان.

.