گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەكانی ئەمڕۆی ئێران لە هەواڵێكدا

2019.04.17 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەكانی ئەمڕۆی ئێران لە هەواڵێكدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

لابردنی سفرەكانی تمەنی ئێرانی بەرگی بەشێك لە ڕۆژنامەكانی ئەمڕۆی وڵاتی ئێرانی گرتووە و هاوكات زۆرینەی ڕۆژنامەكانی ئەو وڵاتە بە گرنگییەوە باس لە سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ سوریا، دەكەن.

.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 17ی نیسانی 2019) مانشێتی ڕۆژنامەی (ئارمان) تایبەتە بە لابردنی سفرەكانی دراوی ئێران و نووسیویەتی "تمەن، دووبارە كەوتەوە سەر زمان"، بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەكە ڕاگەیاندنە فەرمییەكانی حكومەتی ئێران باس لە لابردنی چوار سفری سەر تمەن دەكەن، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی دراوەكەوە لە بەرامبەر دراوەكانی دیكەدا، كە ئەمە یەكەمجار نییە ئەم پرسە بخرێتە بەر باس و پێشتر لە ساڵەكانی 1997 و 2009دا لابردنی سفرەكانی سەر تمەن پێشنیاز كرا، بەڵام جێبەجێ نەكرا.

.

هاوكات سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سوریا زۆر بە گرنگییەوە باسی لێوەكراوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، سەفەری جەواد زەریف، وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان دژی ئەمریكا بەهێزتر دەكات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندی هەردوو وڵات لە ڕووی ئابوری و سەربازی و فەرهەنگییەوە.

.

هاوكات هێشتا دەنگوباسی ڕووداوی لافاوەكانی چەند هەفتەی رابردووی وڵاتی ئێران بە گەرمی باسی لێوە دەكرێت و لاپەڕەی یەكەمی ڕۆژنامەی (ئەفكار) تەرخانكراوە بۆ وتەیەكی ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، كە وتوویەتی"زەرەر و زیانی سەر و ماڵی هاووڵاتیان لە كەمترین ماوەدا قەرەبوو دەكرێتەوە".

.

هەروەها بەشێكی زۆری ڕۆژنامەكانی ئێران گرنگیان بە سوتانی كڵێسای نۆتردام لە فەڕەنسا داوە و لە لای چەپی لاپەڕەی یەكەمی ڕۆژنامەی (ئیقتیسادی میللی)دا نوسراوە "نۆ سەدە مێژوو لە 63 خولەكدا سوتا".

.