گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدارەی گەرمیان: خوێندنەوەی وتارەكە بە پەرلەمانتارێكی داواكراو لەدادگا سپێردرابوو

پەرلەمانی كوردستان: لەپرۆتۆكۆڵی یادی ئەنفال لەگەرمیان وتاری پەرلەمان لادرا

2019.04.17 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی كوردستان: لەپرۆتۆكۆڵی یادی ئەنفال لەگەرمیان وتاری پەرلەمان لادرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی دەخاتە ڕوو لەبارەی لابردنی وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمان لە پڕۆتۆكۆڵی مەراسیمی یادكردنەوەی ئەنفال لە گەرمیان و ئیدارەی گەرمیانیش لەروونكردنەوەیەكدا وەڵامیان دەداتەوە.

.

لەروونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستاندا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە "سەرۆكایەتی پەرلەمان شاندێكی گەورەی پەرلەمانی ڕاسپارد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كە بەشداری مەراسیمی یادی ئەنفال لەگەرمیان بكەن و لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشكەش بكات، تا گەیشتنی وەفدەكەو نیو كاتژمێر پێش دەستپێكردنی مەڕاسیمەكە، وتاری پەرلەمان لە پروتوكۆلی یادەكە هەبوو، بەڵام دواتر لادرا".

.

بەگوێرەی روونكردنەوەكە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەو كارە بە بێڕێزی بەرامبەر بە گەورەترین دەسەڵاتی یاسادانان و نوێنەری شەرعی خەڵكی كوردستان دەزانین و ئیدانەی دەكەین.

.

سەرۆكایەتییەكە ئاماژە بەوە دەكات كە لە دوو رۆژی رابردوو چاوەڕوان بوون ئیدارەی گەرمیان بەفەرمی داوای لێبووردن لەپەرلەمانی كوردستان بكات.

.

هاوكات ئیدارەی گەرمیان و لیژنەی یادكردنەوەی مەراسیمی یادی ئەنفال لە گەرمیان روونكردنەوەیەكی لەبارەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن كە وتاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دراوە بە پەرلەمانتارێكی داواكراو كە بیخوێنێتەوە و ئەوەش كێشەكەی دروست كردبوو.

.

لەروونكردنەوەكەی لیژنەی باڵای یادكردنەوەی مەراسیمی ئەنفال لە گەرمیان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، لەكاتی مەراسیمەكەدا خوێندنەوەی وتاری جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە پەرلەمانتارێكی داواكراو لەدادگا سپێردراوە و ئەمەش بە هەنگاوێكی مەترسیدار لە روونكردنەوەكەدا باس كراوە.

.

روونیشكراوەتەوە "كەسوكاری ئەو خۆپیشاندەرە شەهیدەی كە ئەو پەرلەمانتارە تۆمەتباری راستەوخۆیە بە كوشتنی لەخۆپیشاندانەكەی 2015 ی كەلاردا و یاداشتی دەسگیركردنی هەیە لەسەری كە ئەمەیان بیستبوو هاتبوونە پشت سەكۆ و سەر ستەیجی مەراسیمەكە و سەرەڕای هەموو هەوڵەكانی هێوركردنەوەیان لەلایەن ڕێكخەرانی مەراسیمەكەوە، بەڵام تێكڕا تەئكیدیان دەكردەوە كە بەهیچ جۆرێك ئەو شوێنە جێناهێڵن وئەو سوكایەتیە قبوڵ ناكەن و ڕێگە نادەن تۆمەتبار بە كوشتنی كوڕەكەیان بەناوی گەورەترین دامەزراوەی شەرعی هەرێمەوە سوكایەتی بە خوێنی كوڕە شەهیدەكەیان بكات".

.
ئیدارەی گەرمیان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەپرسێت "حیكمەتی دانانی ئەو پەرلەمانتارە بۆ خوێندنەوەی وتار لەم مەراسیمەدا ونانەوەی ئەم ئاژاوەیە چیە وخزمەتی كێ‌ دەكات و ئەگەر ڕێگەی خوێندنەوەی وتارەكە بەو پەرلەمانتارە داواكراوە بدرایە كێ‌ تەحەمولی ئاكامەكانی ئەو كاردانەوانەی دەكرد كە لەو هەنگاوە دەكەوتنەوە، لەكاتێكدا زیاتر لە 20 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنە جیاجیاكان و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید وزیندانیانی سیاسی كە پاشتر وتارەكەی خوێندەوە لەوێ‌ بوون".

.