ناس کورد-
هێزە ئەمنییەکان لە شیلادزێ هێرشیان کردنە سەر پەیامنێرى ناس کورد و دەستیان بەسەر کەرەستە رۆژنامەوانییەکانیدا گرت، لەکاتێکدا دەیویست روماڵى خۆپیشاندانى ناڕەزایی دژى هێرشەکانى تورکیا بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد عومەر پەیامنێرى ناس کورد لە دهۆک ڕایگەیاند، دوێنێ هەینى وه‌ك ئه‌ركێكی روژنامه‌وانی ویستویانە خۆیان بگەیەننە ناحیه‌ی شیلادزێ بو روماڵكردنی ئەو خۆپیشاندانەى بڕیاربوو بەڕێوەبچێت، دژى هێرشەکانى هەفتەى ڕابردووى تورکیا کە بووە هۆى شەهیدبوونى هاوڵاتیانى مەدەنى.
وتیشى "نزیکەى كاتژمێر 11ى سەربهیانی به‌ره‌و شیلادزێ به‌رێكه‌وتین له كاتی گه‌یشتنماندا له بازگه‌ی ناحیه‌ی دێره‌لوك، هێزێكی زۆری ئاسایشی لێ بوو و كه زانیان ئێمه رۆژنامه‌وانین هه‌رچی له گه‌ڵمان بوو بردیان و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی كهلوپهلهكانمانیاندا گرت، كامێرا و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، هه‌روه‌ها سوكایه‌تیشیان پێمانکرد".
وتیشى "تا ئێستاش هه‌موو شته‌كانمان لای ئه‌وانه، به ئێمه‌یان ووت تا نوسراوێک له پارێزگاوه بۆ ئێمه نه‌هێنن شته‌كانتان راده‌ست ناكه‌ین، ئه‌مه له كاتێكدایه روژی هه‌ینی بوو هیچ ده‌وامێكی حكومی نه‌بوو".
هەفتەى ڕابردوو لە ئەنجامى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر گوندێکى ناحیەى شیلادزێ، پێنج هاوڵاتى شەهید بوون.