گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلاوی لە قسەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەى حەشدی شەعبی پەشیمان بووەوە

2019.04.16 - 22:10
عەلاوی لە قسەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەى حەشدی شەعبی پەشیمان بووەوە

ناس كورد-

ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند، هیچکات نەیوتووە پێویستە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە، بەڵکو تەنها جیاکاری کردووە لەنێوان ئەو چەکدارانەى کە شەڕیان کردووە و ئەوانەشی شەڕیان نەکردووە.

پێشتر ئەیاد عەلاوی، سەرۆکى هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، پێویستە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە چونکە ئەو ئەرکەى لە پێناویدا دامەزرا کۆتایی هاتووە کە سەرکەوتن بوو داعشدا.

.

عەلاوی وتیشى، "لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مەسعود بارزانی قسەم کردووە لەبارەى دامەزراندنی فەرماندەیەکی گشتیی بۆ هێزە چەکدارەکان کە نوێنەرایەتى گشت لایەنەکان بکات بە حەشدی شەعبی و پێشمەرگەشەوە."

ڕۆژی 14ی نیسانى 2019، ئەیاد عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر بمانەوێت دەوڵەتێکى مەدەنی دروست بکەین، دەبێت دەروازەکەى هەڵوەشاندنەوەى حەشدی شەعبی بێت و پێویستە هەموو ئەندامانەکانی لەناو هێزەکانى سوپای و پۆلیسدا ڕێکبخرێنەوە".