ناس کورد-
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشە و گرفتەکانی سێکتەری تەندروستیی گەرمیانی گەیاندووەتە وەزیری تەندروستی و ئەویش چەند بەڵێنێکی داوە لەوبارەیەوە کە ئەنجامی دەبێت لە بارەی باشترکردنی ڕەوشی تەندروستیی سنورەکە.
شیرین ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی بەدوادا چوونم بۆ سێکتەری تەندروستی لە گەرمیان بەگشتی، د. سامان بەرنجی، وەزیری تەندروستیم ئاگادار کردەوە لە گرفتەکان و مەترسی بایکۆتی تەندروستکاران و خراپی ڕەوشی تەندروستی بەگشتی".
ئاماژەی بەوەشکردووە: " لە ئەنجامدا وەزیری تەندروستی چەند بەڵێنێکی دڵخۆشکەریدا کە بەم نزیکانە ئەنجامی دەبێت لە بارەی باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی لە گەرمیان".
شیرین ئەمین ئەوەشی خستووەتەڕوو: " چاوەڕوان دەبین گەر بەڵینەکان ئەنجامی نەبێت لەھەوڵ و بەدواداچونەکانمان بەردەوامدەبین".