ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاگاداریەک لە بارەی دابەشکردنی مووچەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کارمەندانی تەندروستیی هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشی ژمێریاری موچەیان پێدەدرێت و پێویستە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: "بەشی ژمێریاری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر، ئاگاداری گشت پزیشکان و کارمەندان دەکاتەوە کەموچەی مانگی دوو هاوشێوەی مانگی یەک لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشی ژمێریاری دابەش دەکرێت بە سیستەمی نوێی مووچە و پێی ڕێنمایێەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کاتژمێر(٩:٣٠) سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٦/٢٧."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "داوا لەگشت پزیشکان و کارمەندان دەکەین ئەوانەی موچەیان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیە دەبێت ماسک و دەستکێش لەبەر بکەن".