ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 45 توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، کۆت چاکبووان گەیشتنە 677 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " 45 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو توشبووانە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
تەندروستیی هەولێر ئەوەش خستووەتەڕوو، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 677 کەس، بەوەش لەئێستادا 403 کەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.