کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، "سبەینێ سەردانی سعودیە دەکەم و لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەداین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە."
شاندێکى باڵای حکومەتى عێراق کە پێکهاتوون لە 11 وەزیر و 68 بەرپرسی حکومی و زیاتر لە 70 سەرمایەدار لە کەرتی تایبەت یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیازی پایتەخت.
.
بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، لە گفتوگۆکاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى هەردوولا و دۆسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.
عادل عەبدولمەهدی وتیشى، پێش مانگی ڕەمەزان سەردانی هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەڕەنساش دەکات.