ناس کورد-
لەماوەى ڕابردودا ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە هەرێمى كوردستان و عێراقيشدا بەشێوەيەكى بەرچاو زياديان كردوە و رێژەى توشبوان و گيان لەدەستدايش لە شارێكەوە بۆ شارێكى تر جياوازە و شارەزايانى تەندروستيش هۆكار زۆربونى ژمارەكە بۆ پابەندنەبونى هاوڵاتيان بە رێنماييەكانەوە دەگێڕنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ئەو ژمارانەى لايەنە تايبەتەكانى سەرژمێرى دانيشتوان لە جيهاندا و وەزارەتى پلاندانانى عێراقيش بڵاويانكردوەتەوە لەساڵى 2020 دا ژمارەى دانيشتوانى عێراق گەيشتووەتە 40 مليۆن و 222 هەزار و 503 كەس، لەو ژمارەيەش 5 مليۆن و 347 هەزار و 100 كەسى لە هەر چوار پارێزگاكەى هەرێمى كوردستان دەژين.
بەپێى داتاكان، پارێزگاى سلێمانى زۆرترين دانيشتوانى هەرێمى تێدايە و پارێزگاى هەڵەبجەش كەمترين كە بەم شێوەيەى خوارەوەيە:
سلێمانى: 2.039.800 (دوو مليۆن و سى و نۆ هەزار و هەشت سەد كەس)
هەولێر: 1.749.900 (يەك مليۆن و حەوت سەد و چل و نۆ هەزار و نۆ سەد كەس)
دهۆك: 1.220.400 (يەك مليۆن و دووسەد و بيست هەزار و چوار سەد كەس)
هەڵەبجە: 337 (سێ سەد و سى و حەوت هەزار كەس)
بەوەش كۆى گشتى دانيشتوانى هەرێمى كوردستان دەگاتە 5.337.100 (پێنج مليۆن و سێ سەد و سى و حەوت هەزار و سەد كەس).
بەپێى داتاكانى وەزارەتى تەندروستى هەرێى كوردستان تا ئێستا 4874 توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراون ئەويش تا ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەممە 25\6\2020 كە بەم شێوەيەى خوارەوەيە:
سلێمانى: 3503 توشبوو
هەولێر: 1091
دهۆك: 159
هەڵەبجە: 121
بەو پێيەش ژمارەى توشبوون بەپێى ڕێژەى دانيشتوان بەم جۆرەيە:
هەرێمى كوردستان: 0.091%ى دانيشتوانەكەى توشبوون
سلێمانى: 0.17% توشبوون
هەولێر: 0.06% توشبوون
دهۆك: 0.01% توشبوون
هەڵەبجە: 0.03% توشبوون
هەرچى ژمارە و ڕێژەى گيان لەدەستدانە:
لە هەرێمى كوردستان تائێستا 149 كەس گيانيان لەدەستداوە كە 0.002%ى توشبووان دەكات
سلێمانى: 126 گيان لەدەستدان - 3.5% ى توشبووان گيانيان لەدەستداوە
هەولێر: 21 گيان لەدەستدان - 1.9% ى توشبووان گيانيان لەدەستداوە
دهۆك: 0 گيان لەدەستدان - گيان لەدەستدان تۆمار نەكراوە
هەڵەبجە: 2 گيان لەدەستدان - 1.6% ى توشبووان گيانيان لەدەستداوە
عێراق
هەرچى لەسەر ئاستى عێراقە كە ژمارەى دانيشتوانەكەى (بەهەرێمى كوردستانيشەوە) 40.222.503 (چل مليۆن و دوو سەد و بيست و دوو هەزار و پێنج سەد و سێ كەسە) ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا گەيشتوەتە 39139 (سى و نۆ هەزار و سەد و سى و نۆ توشبوو)، هەروەها 1437 (هەزار و چوار سەد و سى و حەوت كەس) گيانيان لەدەستداوە.
بەو پێيەش:
ژمارەى توشبوان بەگوێرەى ژمارەى دانيشتوان گەيشتوەتەوە: 0.97%
ژمارەى گيان لەدەستدان بەگوێرەى ژمارەى دانيشتوان: 0.0035%
ژمارەى گيان لەدەستدان بەگوێرەى ژمارەى توشبوان: 3.67%