گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کاندیدەى هەدەپە کە دۆسیەى تیرۆری هەبوو به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامه‌د هەڵبژێردرا

2019.04.16 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کاندیدەى هەدەپە کە دۆسیەى تیرۆری هەبوو به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامه‌د هەڵبژێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

کاندیدێکى دەرچووی پارتى دیموكراتى گه‌لان"هه‌ده‌په‌" کە پێشتر ناوی لە لیستى تیرۆری دەزگای هەواڵگری تورکیادا هەبوو، ئه‌مڕۆ (16ی نیسانی 2019) به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى ئامه‌د پێدرا.

.

عه‌دنان سه‌لجوق مزراكڵی، كاندیدى هەدەپە لە بازنەى ئامەد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانى تورکیا کە 31ی ئازار بەڕێوەچوو، توانى زۆرترین  ده‌نگى شارەوانییەکە به‌ده‌ىستبهێنێت و هەدەپەش %62ى دەنگەکانی ئامەدى بەدەستهێنا.

عه‌دنان سه‌لجوق مزراكڵی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی له‌ لقی ئامەدی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانى توركیا وه‌رگرت.

.

مزراكڵی دوای وه‌رگرتنى به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى دروست و ڕاستمان له‌ 31ى ئادار له‌ گه‌له‌وه‌ وه‌رگرت، دوای ئه‌و قۆناغه‌ هێنده‌ درێژ و خه‌مهێنه‌ره‌، دوای رژێمی قه‌ییووم ئیراده‌ی گه‌ل هاته‌ دی هه‌رچه‌ندە دواش كه‌وتبێت".

سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌ورەى ئامە وتیشى، "په‌یامی من ئەوەیە، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك هه‌موومان پێویستیمان به‌ ئاشتییه‌".

پێشتر ژماره‌یه‌ك له‌و كاندیدانه‌ی کە هه‌ده‌په‌ له‌ باکوری کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستینشانی كردبوون له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رێكخراوی تیرۆریستیدا دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كرابویه‌وه‌ یان سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى له‌نێو ڕێكخراوه‌كه‌ ناوى هه‌بوو مزراكڵى بوو.