گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ ژمارەی پێوانەیی لە توشبوون و مردن بە کۆرۆنا تۆمارکرا

2020.06.25 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ ژمارەی پێوانەیی لە توشبوون و مردن بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 437 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەی ڕۆژانەیە تائێستا، هەروەها 107 کەسی دیکەش گیانیانلەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرانسەری عێراق 11 هەزار و 370 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و دوو هەزار و 437 حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 237 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، 107 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لەئێستادا لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 39 هەزار کەس، هەروەها زیاتر لە 18 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 437 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.